بەرگری بانگهێشتی ئەو خوێندكارانە دەكات بۆ خولی 114 داواكارییان پێشكەش كردووە

ئەمنی
  • 18-07-2024, 13:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی ئەو خوێندكارانە كرد كە داواكارییان پێشكەش بە خولی 114 كردووە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: زانكۆی بەرگری بۆ خوێندنی سەربازی/كۆلێژی سەربازی سەر بە وەزارەت بانگهێشتی خوێندكارانی داواكار بۆ خولی (114) كە لە تاقیكردنەوەی پزیشكی كۆتایی دەرچوون و ناویان لە لیستی چاوپێكەوتنەكاندا نەهاتووە دەكات، ڕۆژی دووشەممە 22ی تەمووزی 2024  سەردانی بارەگای كۆلێژی سەربازی بكەن كە دەكەوێتە بەغداد( ڕۆستەمیە )، بەمەبەستی ئەنجامدانی چاوپێكەوتنی كۆتایی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی فۆڕمی داواكاری بۆ كۆلێژی سەربازی لە كاتی سەرداندا پەسەند دەكرێت بۆ مەبەستی چاوپێكەوتنەكە.