وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی گواستنەوەی بەرپرسیارێتی ئەمنی لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ شاری فەلوجە دەكات

ئەمنی
  • 18-07-2024, 12:09
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی فەلوجە، بۆ سەرپەرشتیكردنی ئامادەیی گواستنەوەی بەرپرسیارێتی ئەمنی بۆ شاری فەلوجە لە وەزارەتی بەرگرییەوە .
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی فەلوجە و لەلایەن پارێزگاری ئەنبارەوە پێشوازی لێكرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم سەردانە بۆ پێداچوونەوە و سەرپەرشتیكردنی ئاستی ئامادەیی و دەستكردن بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ئەمنی دێت دوای ئەوەی ئەو لیژنەیەی كە ئەركی گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی لەسەرە سەرجەم ڕێكارەكانی تەواو كرد و چەندین مەشق بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامدا.
    وەزیرەكە گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی كورت لەسەر ئاستی ئامادەیی و هەڵسەنگاندنی بۆ گواستنەوەی بەرپرسیارێتی ئەمنی لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ گرت.