بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی و سەرۆكی دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەكان عەلی موئەیەد، جەختیان لەسەر گرنگی دەستەبەركردنی ئازادی راگەیاندن و تواناكردنی دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانیان بە شێوەیەكی پیشەیی و بابەتی كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی پێشوازی لەسەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەویەندیەكان عەلی موئەیەد كرد، بەئامادەبوونی ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەتول مۆفەق، و لەدیدارێكدا تیشك خرایە سەر بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەش بۆ پاڵپشتیكردنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەعیراق.
هاوكات هەردوولا جەختیان لە گرنگی دەستەبەركردنی ئازادی راگەیاندن و تواناسازیی دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانیان بە شێوەیەكی پیشەیی و بابەتیانە كردووە، بەمەش بەشداری لە بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی دیموكراسی و هۆشیار.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە دیدارەكەدا باس لە ڕێگاكانی پاڵپشتیكردنی كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی راگەیەندنكاران كرا كە قوربانییەكی گەورەیان داوە لە ڕووماڵكردنی شەڕەكانی ڕزگاركردنی وڵات لە دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، وەك پێزانینێك بۆ ڕۆڵی قارەمانانەیان لە گەیاندنی ڕاستیەكان.