پلاندانان دەستپێكردنی نزیكبوونەوەی پلانی گەشەپێدانی 2024-2028 رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 18-07-2024, 11:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان بە وردی بەڵگەنامەی سیاسەتی نیشتمانی دانیشتوانی خستەڕوو، وێڕای ڕاگەیاندنی دەستپێكردنی نزیكی كاركردن لەسەر پلانی گەشەپێدانی 2024-2028، ئاماژەی بەوەشدا: كە پلانەكە ڕەچاوی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و بۆشاییەكانی گەشەپێدان دەكات.
    وتەبێژی وەزارەت عەبدولزەهرا هنداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەڵگەنامەی سیاسەتی نیشتمانی دانیشتووان دەستیپێكرد و 11 تەوەری بنەڕەتی لەخۆگرتووە، كە پەیوەستن بە منداڵی و تەندروستی و نیشتەجێبوون و هەروەها پەروەردە و كار و پشتگیریكردن بۆ توێژە لاوازەكان جگە لە بەهێزكردنی گەنجان و ژنان و تەوەرێكی پەیوەندیدار بە هۆكارەكانی كۆچی ناوخۆیی و دەرەكی.
    روونیشیكردەوە: هەریەك لەم تەوەرانە كۆمەڵێك سیاسەت و ئامانج لەخۆدەگرێت كە دەگۆڕدرێن بۆ كردار، و وتیشی: ئەم ڕێوشوێنانە پلانی گەشەپێدانن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت بەنیازە دەست بە كارەكان بكات لەسەر پلانەكانی گەشەپێدانی ساڵی 2024 - 2028، و وتیشی: پلانەكە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و پێداویستییەكان و كەلێنەكانی گەشەپێدانی لەبەرچاو گرتووە.
    راشیگەیاند: ئەنجامەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كە بڕیارە پێش كۆتایی ئەمساڵ جێبەجێ بكرێت بۆ دیاریكردنی كەلێنەكانی گەشەپێدان و بەم شێوەیە پەرەپێدانی پلان و سیاسەت و هەڵمژینی زیادبوونی دانیشتوان و گۆڕینی لە بارگرانییەوە بۆ بزوێنەری گەشەپێدانی كاریگەر بەكاردەهێنرێت.