بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بەردەوامبن لە بەرزبوونەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، ئاسایی و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو و مەودای بینین (6-8) كم دەبێت، راشیگەیاند: سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە میسان بە 49 پلە و لە بابل و نەجەفی ئەشرەف و زیقار و موسەننا و بەسرە 48 پلە و لە واست و دیوانیە و كەربەلای پیرۆز 47 پلەی سەدی تۆمار دەكرێت. سەبارەت بە پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی، نزمترین پلەی گەرما بە بەراورد بە باقی پارێزگاكان تۆمار دەكەن كە 42 پلە دەبێت، بەغداش 46 پلە تۆمار دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: كەشوهەوای ڕۆژی شەممە ئاسایی و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك بەرزدەبنەوە، و مەودای بینین (6-8) كیلۆمەتر دەبێت.
رونیشیكردەوە: كەشوهەوای وڵات بۆ یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو ئاسایی و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.