بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، سەركەوتنی پلانی سوتەمەنی بۆ سەردانی عاشورا ڕاگەیاند.
عەبدولغەنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پلانی سوتەمەنی بۆ سەردانی عاشورا بە سەركەوتوویی تەواو بوو، و وتیشی: هەوڵی كارمەندانی تەكنیكی و ئەندازیاری و خزمەتگوزاری لەدامەزراوە نەوتییەكاندا بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی وەزارەت لەدابینكردنی پێداویستییەكانی سەردانكەران و كاروانەكان و پاڵپشتیكردنی كەرتەكانی حكومەت لەسووتەمەنی و هاوكاریكردن لەئۆپەراسیۆنەكانی گواستنەوە و دابینكردنی خۆراك و ئاوی پاك و پێداویستی پێویست سەركەوتوبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت لەڕێگەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان و كۆمپانیا پاڵپشتییەكان لە كەرتەكانی دابەشكردن و غاز و پاڵاوگە، بەشدارییان كردووە لە پەمپكردنی ملیۆنان لیتر سووتەمەنی ڕۆژانە بۆ وێستگەكانی دابەشكردن و كۆگاكان و وێستگە مۆبایلەكان، و هاوكات هەوڵەكانی كارمەندانی كۆمپانیا هاوبەشەكان بەرزنرخاند، كە شەو و ڕۆژ بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ئامانجی دروستكردنی پلانی سووتەمەنی بۆ سەردانی 10ی موحەڕەمی پیرۆز لە پارێزگاكانی كەربەلا و فوراتی ناوەڕاست و بەدرێژایی بەرنامەی گەشتی سەردانكەران.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان حسێن تاڵیب ڕایگەیاند: كۆمپانیاكە هەوڵەكانی خۆی خستووەتەگەڕ بە ئاراستەكردنی نزیكەی هەزار كارمەند و بەكارهێنانی زیاتر لە 500 ئۆتۆمبێل و ئالیاتی گواستنەوە و دابەشكردنی سووتەمەنی و هەروەها دابینكردنی 166 ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی گەشتیاران بۆ كەربەلای پیرۆز و گەڕانەوە و هەروەها گواستنەوەی بڕێكی زۆر ئاو و سەهۆڵ بەخۆڕایی لەڕێگەی ئەو تاقیگانەی كە كۆمپانیاكە تەواویكردووە.
وتیشی: بڕی سووتەمەنی ئامادەكراو بۆ كاروانەكان و كەرتە خزمەتگوزارییەكان لە دەیەمین ڕۆژی موحەڕەمدا بەم شێوەیە بووە:
1_بەنزین/لیتر 1324271
2_بەنزینی موحسن/لیتر 191466
3_ زەیت غاز / لیتر 1226478
4_ژمارەی بوتڵی غاز 29745
دووەم: بڕی ئامادەكراو بۆ كاروان و دەستەكان
1_زەیتی غاز / لیتر 39000
2_غازی شل/بوتڵ 1800
سێیەم/ بەرهەمە نەوتییەكان لە ڕۆژی دووشەممەوە چارەسەر دەكرێن
-بەنزین / لیتر 36000
هاوكات بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای خزمەتگوزاری غاز ئەنمار عەلی حەسەن، دەڵێت: كۆمپانیاكە هەموو هێڵەكانی بەرهەمهێنانی بۆ كارگەكانی لە بەغدا و فوراتی ناوەڕاست كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی هەزاران بوتڵی غاز بنێرێت بۆ كاروانەكانی حسێنیە، لەگەڵ ناردنی تیمی خزمەتگوزاری بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران، جگە لە دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەیان بۆ پارێزگای پیرۆز.