بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، گەرەنتی ئاوی خواردنەوەی لە سەرجەم پارێزگاكانی وڵات ڕاگەیاند،و ئاماژەی بەوەشدا: پێنج ئەولەویەتی بۆ بەڕێوەبردنی ئاوی خاو كە دێتە عێراق گرتۆتەبەر.
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو خالد شەماڵ لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ئاوی خواردنەوە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەتەواوی گەرەنتی كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت پێنج ئەولەویەتی گرتۆتەبەر بۆ بەڕێوەبردنی ئاوی خاو كە دێتە عێراق، یەكەمیان دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوەیە، دووەمیان بەكارهێنانی ئاوی تەندروستە، و وتیشی: ئاوی تەندروست گەرەنتی كراوە.
شەماڵ رونیشیكردەوە: سێیەم ئەولەویەت كە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو پەیڕەوی دەكات، پلانی كشتوكاڵییە بە ڕێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ لەسەر پلانێكی دیاریكراوی كشتوكاڵی هاوینە یان زستانە.
ئاشكراشیكرد: ئەولەویەتی چوارەم پەیوەندی بە ژینگەی زۆنگاوەكانەوە هەیە، پێنجەمیش ژینگەی شەتولعەرەبە، و رونیشیكردەوە: هەموو ئەم ئەولەویەتانە پابەندبوونن كە كاردەكەین بۆ بەدەستهێنانی تا ڕادەیەكی زۆر گەورە بە باشی.
هاوكات وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو سەركەوتنی پلانی كشتوكاڵی هاوینەی بۆ ساڵی 2023 بە ڕێژەی 100% ڕاگەیاند، و وتیشی: لە ئێستادا پلانەكە شاهیدی گەڕانەوەی بەرهەمی چەڵتوكە، بۆ یەكەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا.