فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاستی حەشد سەركەوتنی پلانی ئەمنی سەردانی عاشورا رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 17-07-2024, 19:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاستی حەشدی شەعبی عەلی حەمدانی، سەركەوتنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ سەردانی 10ی موحەڕەمی پیرۆز ڕاگەیاند.
    حەمدانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبیەوە لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێمە لە خاكی كەربەلای پیرۆز سەركەوتنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ سەردانی عاشورا بەبێ ڕووداوی بەرچاو ڕادەگەیەنین، بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان، لە سایەی هاوكاریی سەردانكەران، سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
    راشیگەیاند: سەردانەكە شایەتی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی سەردانكەران بووە، بەتایبەتی ئەوانەی بەشدارییان لە پرسەی (ركضة طويريج) كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێشكەوتنی بەرچاو لە ئاستی ڕێكخستن و كاری ئەمنی و خزمەتگوزارییەكاندا بەشداربووە لە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەكان و بەشداریكردنی سەردانكەران لە یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی موحەڕەمەوە، و وتیشی: ئەم سەركەوتنانە ڕەنگدانەوەی گرنگی حكومەت و هەوڵە گەورە و بەرزەكانی مەزارگە پیرۆزەكان و خزمەتی كاروانەكانە.
    حەمدانی ستایشی ڕۆڵ و پاڵپشتی گەورەی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز  و سەرۆكی ئەركانی دەستەی حەشدی شەعبی  عەبدولعەزیز محەممەداوی كرد كە هاتنە پارێزگای كەربەلای پیرۆز و سەرپەرشتیان كرد.
    هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی  عەبدولئەمیر شەمەری و پارێزگاری كەربەلای پیرۆز نوسەیف خەتابی دەربڕی، هەروەك ئاماژەی كرد بە ڕادەیەكی زۆری هاوكاری و هاودەنگی نێوان سەردانكەران، هێزەكانی حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنییەكان، مەزارگە پیرۆزەكان، كاروانەكانی حسێن، و خزمەتكردنی ئیمام حسێن (س)، و وتیشی: ئەم هاوكاری و هاودەنگییە یارمەتیدەر بووە لە سەركەوتنی ئەم بۆنە گەورەیە.