بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ سەركەوتنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانی دەی مانگی موحەڕەمی پیرۆز، ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت)ی ڕاگەیاند.
وەزیری ناوخۆ، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ پاراستنی سەردانی 10ی موحەڕەمی پیرۆز عەبدولئەمیر شەمەری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پاش پشتبەستن بە خوای گەورە و بە درێژایی ڕۆژ، دەزگا ئەمنییەكان و دەزگا پشتیوانەكانی دیكە هەوڵ و تواناكانیان خستەگەڕ بۆ پاراستنی سەردانی دەی مانگی موحەرەمی پیرۆز كە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) و ئەو پلانەی بۆ ئەم بۆنە نەمرە داڕێژرا، بەپێی پلان ڕۆیشت و تایبەتمەند بوو بە ڕۆڵێكی سەرەكی بۆ خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان، لەوانەش هەوڵێكی هەواڵگریی ئاست بەرز، لەگەڵ كامێراكان بە درێژایی كاتژمێر چاودێری كەرتەكانی دەكرد.
شەمەری رایگەیاند: بە سوپاسەوە بۆ ئەو هەوڵە گەورانەی كە لە لایەن هەموو ئەو هێزە ئەمنییانەی كە ئەم ئەركەیان پێ سپێردرا، سەركەوتنی ئەو پلانە ڕادەگەیەنین كە بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی كاروانەكانی حسێنی ئامادە كراوە، بە هەردوو شێوەی وەستاو و گەڕۆك، بۆ یادكردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی هۆزی پێغەمبەر.
وتیشی: داواكارین لە خودای مەزن ئەم دڵنەوایی و هاوخەمییە لە جەماوەری باوەڕداران قبوڵ بكات هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان دەنێرین بۆ هێزە ئەمنییەكان كە پلانەكە جێبەجێ دەكەن، هەروەها هەردوو مەزارگە پیرۆزەكە و هاووڵاتیان و خاوەن كاروانەكان، و سەردانكەران بۆ هاوكاریكردنیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و پابەندبوونیان بە فەرمان و ڕێنماییەكان سەبارەت بە سەردانەكە، جگە لە هەموو وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرایەتییە پاڵپشتییەكان، و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و كەناڵە ئاسمانییەكان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد