بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی كارەبا سەركەوتنی پلانەكەی بۆ سەردانی عاشورا ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پلانی تایبەتی وەزارەتی كارەبا بۆ سەردانی عاشورا سەركەوتوو بوو، چونكە لە كاتی سەردانەكەدا كارەبای 24 كاتژمێری لە كەربەلای پیرۆز دابینكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەرهەمهێنانی پارێزگای كەربەلای پیرۆز بە بڕی (1612) مێگاوات زیادكرا، هەروەها (85) وێستگەی جێگیر و گەڕۆك بە ڤۆڵتیەی (33/11) و (132) ك.ڤ كارپێكرا، و (140) فیدەر بە ڤۆڵتیەی (33/11) ك.ڤ دروستكراون.
رونیشیكردەوە: هەزار و 500 ئەندازیار و تەكنیكار ئامادەبوون و 230 میكانیكی تایبەتمەند جێگیركراون، 23 سەنتەری چاككردنەوە بەشدارییان كردووە، هەروەها پارچەی یەدەگ و ئامێرەكان دابینكرابوون.
بە گوێرەی بەیاننامەكە، وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ، تەئكیدیكردەوە: سەركەوتنی پلانەكەمان لە سایەی ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و پاڵپشتی بەردەوامی ئەو بۆ وەزارەتی كارەبایە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی .