گواستنەوە: زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبێل بەشداری لە گواستنەوەی پێچەوانەی سەردانكەران دەكەن

ناوخۆ
  • 17-07-2024, 16:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت سەر بە وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبێل بەشدارن لە گواستنەوەی پێچەوانەی سەردانكەران.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە ئەحمەد موسەوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محیبس سەعداوی، بۆ كۆكردنەوەی هەموو تواناكان بە فەرمانبەر و ئۆتۆمبێلیشەوە، بۆ دەستەبەركردنی گەڕانەوەی سەردانكەران بۆ كەربەلای پیرۆز، لەگەڵ دەستپێكردنی كۆتایی هاتنی مەراسیمی زیارەت لە ڕۆژی  دەی موحەڕەم، كۆمپانیاكە هەزاران ئۆتۆمبێلی بۆ گواستنەوەی پێچەوانە ئامادە كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تائێستا مەفرەزەكانی كۆمپانیاكە بەسەر ناوەندەكانی گواستنەوەی تایبەت لە بابل و نەجەفی ئەشرەف و شاری كەربەلا دابەشكراون، هەریەكەیان بەپێی ئەركەكانیان، بۆ ئەوەی سەردانەكە سەركەوتوو بێت و دوا سەردانكەر بگوازنەوە بۆ ناوەندی شاری كەربەلای پیرۆز.
    كۆمپانیاكە پێشتر بەشداری زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری بۆ گواستنەوەی سەردانكەران بۆ شاری كەربەلای پیرۆز و گەڕانەوەیان بۆ خزمەتكردنی سەردانكەرانی بەڕێز ڕاگەیاند.