شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: پلانی سەردانی عاشورا بەشێوەیەكی ڕێكوپێك بەرێوە دەچێت و هیچ سەرپێچییەكمان تۆمار نەكردووە

ئەمنی
  • 17-07-2024, 13:59
  • +A -A

    بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ چوارشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند كە پلانی ئەمنی بۆ سەردانەكەی عاشورا بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بەرێوە دەچێت و پشتڕاستی كردەوە كە هیچ سەرپێچییەك تۆمار نەكراوە.
    لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ماوەیەك پێش ئێستا بۆ ئامادەكاری بۆ پلانی سەردانی عاشورا بە هاوكاری لیژنەی باڵای ئاسایش دەستیپێكرد”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە “ پلانەكە بریتییە لە ئامادەكردن و ڕیزكردنی یەكەكان و كاركردن بۆ دەستەبەركردنی كەشێكی سەلامەت بۆ سەردانكەران".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "تەكنەلۆژیا خراوەتە ناو پلانی ئەمنیەوە، ئەمەش جیای دەكاتەوە لە ساڵانی پێشوو، وەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و كامێرای چاودێری و ئاسایشی ئەلیكترۆنی" جەختیشی لەوە كردەوە كە "پلانی ئەمنی بە نەرمییەكی زۆرەوە بەرەوپێش دەچێت، ئێمەش هیچ كێشەیەكمان تۆمار نەكردووە". 
    خەفاجی وتیشی: "دەزگا ئەمنییەكان و لیژنەی باڵای ئاسایش هەوڵی زۆر دەدەن بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی پلانی سەردانی رۆژی عاشورا".