كەربەلای پیرۆز - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزارگەی ئیمامی حسێن، تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییەكانی بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی ئەو قەرەباڵغییەی ڕاگەیاند كە بەشداری ماتەمینی “ڕاكردنی توەێرەج” و سەردانی رۆژی دەیەمی موحەڕەم حەرام(عاشورا) دەكەن، هاوكات نەخشەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی ماتەمینی لە مەزاری ئیما حوسێنی پیرۆز ڕوونكرایەوە.
عەلا عەمبەگی، یاریدەدەری بەرپرسی بەشی پاراستنی فەرمان لە مەزاری حوسێنی پیرۆز، بە ماڵپەڕی مەزارگەی حوسێنی پیرۆزی ڕاگەیاند، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایدا بڵاویكردەوە رایگەیاند :"بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی نوێنەری مەرجەعی باڵای ئاینی، شێخ عەبدولمەهدی كەربەلای، و ئەمینداری گشتی مەزاری حوسێنی پیرۆز، حەسەن ڕەشید عەبایچی، تەواوكردنی سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەبردنی جوڵەی سەردانكەران لە دەیەمین ڕۆژی موحەڕەم، و ماتەمینی(ڕاكردنی توەێرەج)، بە پشتبەستن بە شیكاری ڤیدیۆ و وێنەی سەردانەكانی ساڵانی ڕابردوو”، ئاماژە بەوە دەكات كە "مەزارگەی ئیمام حوسێنی پیرۆز پلانێكی تۆكمەی بۆ بەڕێوەبردنی ڕاكردنەكە داڕشتووە بەپێی شێوازی زانستی كە لەگەڵ شێوازەكانیشاری كەربەلا و ژمارەی سەردانكەران".
ئاماژەی بەوەشكرد، "سێ ڕێگا هەیە بۆ ك (ڕاكردنی توەێرەج) بۆ چوونە ناو مەزاری پیرۆزی حوسێنی، لەوێ لە دەرگاكانی (زەینەبییە، قیبلەی ئیمام حوسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت، و رەجا) دەبێت، لەكاتێكدا چوار ڕێگا دەبێت بۆ دەرچوونی ماتەمینی، كە لە دەرگای (سەلام، كەرامە، و شهدا وقازی حاجات)".
ئاماژەی بەوەشكرد، "مەزارگەی پیرۆز نوێترین كامێرای چاودێرییە كە بەگوێرەی نەخشەیەك كە لەلایەن لێهاتووترین كادیرانی مەزارگەكەوە داڕێژراوە كە پسپۆڕن لە چۆنیەتی بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی قەرەباڵغی، بۆ ئەنجامدانی پرسەكە بەكاردەهێنرێن".