بەفەرمی... موهەنەد عەلی ڕوو لە یانەی تراكتۆری ئێران دەكات

وەرزش
  • 17-07-2024, 11:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ھێرشبەری ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق یاریزان موھەنەد عەلی (میمی) بە فەرمی گرێبەستێكی لەگەڵ یانەی تراكتۆر سازی ئێرانی واژۆ كرد بۆ ئەوەی یاری بۆ ئەو یانەیە بكات لە وەرزی داھاتوودا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  رایگەیاند، “ئەو یاریزانە هەڵبژاردەیە بە فەرمی پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی تراكتۆری ئێرانییەوە كردووە، دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی شۆرتە كە وەرزی ڕابردوو نازناوی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بەدەستهێنا".
    ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو یاریزانە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە شاری تەبرێزی ئێران و سبەینێش وەك ئامادەكارییەك بۆ وەرزی نوێ پەیوەندی بە مەشقەكانی گروپی یانەكەوە دەكات.
    بەم گواستنەوەیە موهەنەد عەلی دەبێتە سێیەم یاریزانی عێراقی كە وەرزی داهاتوو بەشداری خولی ئێران بكات، دوای ئەوەی یاریزانانی سەفا هادی و مونتەزەر محەمەد پەیوەندییان پێوەكرد.