بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی، بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بگاتە ٥٠ پلە.
دەستەی كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە: "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی پێنجشەممە، ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە گشتی لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە، و مەودای بینینیش بریتییە لە ( 8-10) كم"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە "سبەی بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەسرە 49 پلە و میسان وزیقار48 پلە و دیوانیە و موسەنا و نەجەفی ئەشرەف 47 پلە تۆمار دەكرێت ، نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگاكانی تر دەگاتە 41 پلە و بەغدای پایتەختیش 46 پلەی سیلیزی تۆمار دەكات".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە، "كەشوهەوای وڵات بۆ هەینی و شەممە و یەكشەممەی داهاتوو ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون و مەودای بینین (8-10) كیلۆمەتر دەبێت".