بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،رایگەیاند كە، یادی عاشورا ڕێگای ئێمەیە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی و مافی خەڵك لە دەوڵەتێكی شكۆمەند، كە بەهای مرۆڤ بەرز بكاتەوە، وەك ئەوەی كە ئیمامی حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) ویستی و بنەماكانی كە لە پێناویدا دەرچوو و قوربانی بۆی دا.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پۆستێكیدا لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لەسەر (X) كەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بڵاویكردەوە تێیدا نووسوێتی" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو عێراقییەكان و هەموو جیهانی ئیسلامی دەكەین بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) لەگەڵ خانەوادەكەیدا، لە كارەساتی ئەلتەف، كە تا ئێستاش ئیلهام لە بەهاكانی سەركەوتن بۆ دادپەروەری و مانای پیاوەتی و شەرەف و باوەڕی پتەو وەردەگرین".
هەروەها ئەوەی هاتووە كە" یادی عاشورا لەدایك بوونی نموونە باڵاكان و بنیاتنانی ئەخلاقی كۆمەڵگاكەمانە كە پەیوەستە بە پەیامی موحەممەدییەوە"، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردوە كە" چۆن ڕێگای ئێمەیە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی و مافی خەڵك لە دەوڵەتێكی شكۆمەند، كە بەهای مرۆڤ بەرز بكاتەوە، وەك ئەوەی كە ئیمامی حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) ویستی و بنەماكانی كە لە پێناویدا دەرچوو و قوربانی بۆی دا".