بهغدا-INA
پارێزگاری نەجەفی پیرۆز ئامادهباشیهكی حكومی لهروویی ئاسایش و خزمەتگوزارییهوه ههیه لەگەڵ یادکردنەوەی شەوی دەیەمی موحەڕەم.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگهیاند" لهپارێزگاری نەجەف بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی و خزمەتگوزاری و تەندروستی ههیه وبە گوێرەی ئەو پلانانەی کە بۆی دانرابوو، لهشەوی دەی موحەڕەمی پیرۆزدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە" هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان کردووە لە پاراستنی ئەو ڕێگایانەی کە دەچنە شاری کۆن و مەزارگەی ئیمام عەلی (درودی خوای لەسەر بێت)، و لە شێوەی گەمارۆی ئەمنی تێكههڵكراوه دروستکراون".
ههروهها وتی"بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگا ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووه و وزەی خۆیان کۆکردەوە، لە کادیری مرۆیی و ئامێری ئۆتۆماتیکی بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە لە پێشوازیکردن لە سەردانکەران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر لەسەر ئاستە جیاوازەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد" بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بە 58 ئەمبولانس و 9 مەفرەز بەشداریی کردووە، ئەمە جگە لە 20 ئەمبولانس کە بۆ پاڵپشتی لە بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکانی دیکەوە هاتبوون".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی "مەزارگەی عهلهوی پێشوازی لە 800 کاروانی حوسێنی ڕاگەیاند کە 500 کاروانیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەكانه. سەبارەت بەو کاروانە مەشخەڵەی کە نەجەف پێی ناسراوە، زیاتر لە 140 مەشخەڵی لەخۆگرتووە".