بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، د. شاخوان عەبدوڵڵا، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێشکەش بە نەتەوەی ئیسلامی و مهرجعهكان و گەلی عێراق کرد لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت، هاوکات داوای کرد ئیلهام وهرگرتن لهشۆڕشی حوسێن كرد بۆ ئەوەی لە بەهاکاندا جێگیر بمێنێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووە" د. شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی پێشکەش بەنهتهوهی ئیسلام و گهل و مهرجعه باڵاكان ونهوهی گەلەکەمان دهكات لە ساڵیادی پڕ لە ئازاری دەیەمین مانگی پیرۆزی موحەڕەم و شەهیدبوونی ئیمام ئەبو عەبدوڵڵا حسێن و بنەماڵەکەی و هاوەڵانی، سەلامی خوایان لەسەر بێت، لە شەڕی تهف لە خاکی پیرۆزی کەربەلا”.
عەبدوڵڵا داوای "ئیلهام وەرگرتن و هەڵوێستە مرۆییەکانی لهشۆڕشی حوسێن كرد لە پێناو چاکسازی و خۆڕاگری لەسهر بەها و پرەنسیپەکاندا.
عەبدوڵڵا جەختی له پێویستی پابەندبوون بە ناسنامەی نیشتیمانی وپاراستنی مافی پێکهاتەکان و یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان دامەزراوە و فەرمانگەکانی حکومەت كرد بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بە ئاراستەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بههاووڵاتیان و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لهسهرانسهری وڵات."