وەزیری دەرەوە و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمەلایەنە بۆ قەیرانی سوریا دەکەنەوە

سیاسی
  • 16-07-2024, 22:00
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و جیر ئۆ پێدەرسن، نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا جەختی لە گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان کرد بەرەو دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمەلایەنە و بەردەوام بۆ قەیرانی سوریا.
    وەزیری دەرەوە لە پۆستێکدا لە ماڵپەڕی (x) كه‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووە ڕایگەیاندووە" پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، جیر ئۆ  پێدەرسن پێگەیشت." 
    لە میانی پەیوەندییەکەدا، باسمان لە دۆخی ئێستای سوریا کرد، و بیروڕامان لەبارەی ڕۆڵی سەرەکی عێراق لە ناوچەکەدا ئاڵوگۆڕ کرد، و جەختمان له‌گرنگی هه‌وڵه‌ هاوبەشه‌كان كرده‌وه‌ له‌پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمەلایەنە و بەردەوام بۆ قەیرانی سوریا".