بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک کۆمارعەبدولەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لەسەر پێویستی کارکردن لە ژێر سەقفی نیشتیمان بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات کردەوە.
سەرۆک کۆمار لە پۆستێكدا لە ماڵپەڕی (X)، کەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووە، ڕایگەیاندووە" لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن و بنەماڵە و هاوەڵەکانی- سەلامی خوایان لەسەر بێت- لە ڕۆژی عاشورادا، ئەو پرەنسیپانە وەبیر دههێنینەوە کە دهبڕین لهچرایەک دەکەن کە ڕێگای ئازادی و دادپەروەری ڕۆشن دەکاتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد بەم بۆنە گەورەیە، بەهاكانی قوربانیدان بۆمان ئیلهام بهخشن کە هەموو عێراقییەکان پێشكێشان كردووه لە بەرامبەر ستەمکاری و تیرۆردا لە پێناوی شکۆی وڵات و هاووڵاتیانیدا، وجەختیشی لهسهر پێویستی یەکخستنی ڕیزەکانی نیشتمانی و کارکردن لە ژێر سایهی نیشتیمان دا كرهوه بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات و سەلامەتی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی ئاواتەکانیان”.