بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەندەلاوی، داوای لە هێزە نیشتمانییەکان کرد کاربکەن بۆ بنیاتنانی نیشتمانێکی بەهێز و بەتوانا و دوور لە گەندەڵی، هاوکات داوای لە موسڵمانان کرد یەکگرتوو بن لە پێناو بەرزكردنهوهی پێگەی نهتهوهی پێغەمبەری خودا و کۆکردنەوەی وزەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" سەرەخۆشی گهرم و هاوخەمی گەورەمان ئاراستەی مهرجعه باڵاكان و گەلی بەشەرەفی عێراق و نەتەوەی عەرەب و ئیسلام و هەموو گەلانی ئازاد دەکەین، لەساڵیادی شەهیدبوونی سهیدی لاوانی بەهەشت، نەوەى پێغەمبەرى بەرز ( درودى خواى لەسەر ئهوو خانەوادەکەی ىبێت)، ئیمام حسێن بن عەلی (سهلامی خوای لێ بێت)، وئەو کۆمەڵە باوەڕدارەی کە شانبەشانی ئەو گیانیان بەخت کرد (خوای گەورە لە هەموویان ڕازی بێت) بۆ ئەوەی بەها و بنەما ڕاستەقینەکان بپارێزن و لە هەر شوێنێک بێت دژی درۆ بوەستنەوە.”
مەندەلاوی جەختی لەوە کردەوە کەئیمام حسێن ڕۆحی پاکی خۆی پێشکەش کرد لە پێناو چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و میللەتی لە مەترسیدارترین لادان ڕزگار کرد کە لە مێژووی خۆیدا شاهیدی ئهو راستییه بووه، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەگەلانی ئازاد لە شۆڕشەکەیەوە بەهاکانی بوێری و قوربانیدان و پاڵپشتیکردنی ڕاستییەکان و ئەوەی کە هەموو شەڕڤانانی بەرخۆدان لە موعجیزەی سەرکەوتنی خوێن بەسەر "شمشێرەکان خۆڕاگری و سەبر و سەرکەوتنی حەتمیی دەیبینن.
داوای لەهەموو موسڵمانان لە هەموو بەشەکانی جیهان کرد دەستی یەکبگرن لە پێناو بەرزکردنەوەی پێگەی نەتەوەی پێغەمبەری خودا، و کۆکردنەوەی وزە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، ههروهها داوای لەهێزە نیشتمانییەکان کرد کە کاربکەن بۆ بنیاتنانی نیشتمانێکی بەهێز و بەتوانا ودوور لە گەندەڵی و گەندەڵەکاران”.