بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەگرنگی کاراکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان عێڕاق وئیسپانیا.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تیایدا هاتووە کە سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکردلە باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لەعێڕاق بیدڕۆ ماڕتینیز ئەفیال لەدیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و پتەوکردنیان کرا.
سودانی لەدیدارەکەدا رێزوپێزانینی خۆی خستە ڕوو بۆ باڵیۆزی ئیسپانیا بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان لە کاتی نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەی، ئاماژەشی بەوەکرد کە پێویستە سەرجەم ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات کارابکرێن لەسەرجەم بوارەکاندا کەلەکاتی سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانی بیدڕۆ سانشیزبۆ عێڕاق لەمانگی کانونی یەکەمی پێشوو ڕێککەوتنیان لەسەرکراوە و جگەلەوەش زۆرگرنگە کە لێژنەی عێڕاقی ئیسپانی هاوبەش گرێبدرێت.
هەروەها سەرۆک وەزیران جەختیلەوەکردەوەکە عێڕاق پێشوازیدەکات لە کۆمپانیاکانی ئیسپانیا بۆ کارکردن لەعێڕاق لەبواری پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری وپلانەکانی گەشەپێدان و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری کەلەعێڕاقدا ئەنجامدەدرێن.
بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوەکە حکومەت چەندڕێکارێکی گرتووەتەبەر بۆ پەڕەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان و ڕاکێشان وهاندانی کۆمپانیا جیهانیەکان ، هەروەها سەرۆک وەزیران هەستا بە ڕادەستکردنی بروسکەیەکی پیرۆزبایی بەباڵیۆز بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپا بۆ تۆپی پێ.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی ئیسپانی خواستی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ پتەوکردنی کاروپڕۆژە هاوبەشەکان لەگەڵ هەردوو کەرتی گشتی وتایبەت لەعێڕاقدا، هەروەها بەشداریکردن لەپڕۆژە ستڕاتیژیەکان، بەهەمانشێوەش سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیای گەیاندە سودانی وجەختیشی کردەوەسەر گەشەدان بە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان.