بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئەمرۆ هەینی ئیدانەی گیانلەدەستدانی منداڵێك لەلایەن چەند هەرزەكارێكەوە لە كەركوك دەكات و داوا دەكات هەموو لایەك بەرپرسیارێتی هەڵگرن رودانی ئەو تاوانە هەڵگرن. لای خۆیەوە عەلی بەیاتی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" كۆمسیۆن لە رێی نوسینگەكەی لە كەركوك چاودێری كوژرانی منداڵێك بە ناوی (عەزام همام) لەسەر دەستی سێ هەرزەكار دەكات "، وتیشی " تەواوی ئەو زانیاریانەی دەست تیمێكی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ كەوتوو دەری دەخەن هیچ كێشەیەكی تایبەت لەنێوان كەسوكاری قوربانیەكە و تۆمەتباراندا نەبووە"، دەشڵێت لەرێ لادان و بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان و نابەرپرسیاری خێزانەكان و نەبوونی هۆشیاری كۆمەڵایەتی گەورەترین هۆكاربوون بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە لەلایەن هەرزەكارەكانەوە".