وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوەیەکی ئەمنی فراوان لەبارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز ئەنجام دەدات

ئەمنی
  • 16-07-2024, 16:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی فراوانی لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز ئەنجامدا بەمەبەستی سازدانی گفتووگۆ دربارەی پلانی ئەمنی تایبەت بە ڕێوڕەسمی یادی عاشورا.
    وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تیایدا هاتووە کە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد دەربارەی ئامادەسازی و پلانی ئەمنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادی شەهیدبوونی ئیمامی حوسەین سەلامی خودای لێبێت لەشاری کەربەلای پیرۆز، ئەویش بەئامادەبوونی فەرماندەی ئوپەراسیۆنەکانی کەربەلا و فەرماندەی پۆلیسی شارەکەو دامودەزگا ئەمنی و هەواڵگریەکان و حەشدی شەعبی  و لەکۆبوونەوەکەدا شمەری گوێی گرت بۆ پوختەیەک دەربارەی کارکردنی تەوەرە ئەمنیەکان.
    هەروەها شمەری لەکۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ خزمەتکردنی سەردانیکاران و پێداگریشی کرد لە پشتبەستن بە کۆششی هەواڵگری چڕ لەپلانەکەدا.