ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ڕفێندراوێکی بیانی ڕزگاردەکەن و تۆمەتبارەکانیش دەستگیردەکەن

ئەمنی
  • 16-07-2024, 12:38
  • +A -A

    بەغداد/INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ڕزگارکردنی کەسێکی بیانیان ڕاگەیاند و تۆمەتبارانیانیش دەستگیرکرد کەئافرەتێکیان لەگەڵدا بووە.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تیایدا هاتووە کە پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەربارەی ڕفاندنی کەسێکی بیانی کە کاری ئەندازیاری ئامێرەکانی دەکرد لە ناوچەی کەرخ، دەستوبرد تیمێکی هاوبەش پێکهێنرا  لە فەرماندەیی فیرقەی دووەمی پۆلیس فیدڕاڵی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری وپاش پشکنین و بینینی کامیرەکانی چاودێری بۆسەیەک بۆ تۆمەتباران نرایەوەو دەرەنجام توانرا سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیربکرێن.
    وتیشی چەتەکان لە چوارکەس پێکهاتبوون کە ئافرەتێکیان لەگەڵدا بووە کە زمانی بیانی زانیوەو ئەو بیانیەیان ڕفاندووە بەمەبەستی زەوتکردنی 4000 هەزاردۆلار لەنزیک ناوچەی پردی مصابیح لەسەرهێڵی ڕێگای خێرای تاجی لە لای کەرخ.
    ڕوونیشی کردەوەکە تۆمەتبارەکان ڕادەستی لایەنە په‌یوەندیدارەکان کران و ڕێکاری یاساییان بۆ وەردەگیرێت.