بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم.. لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا ١١ سەرکردەی داعش ده‌ستگیركراون

ئەمنی
  • 16-07-2024, 10:06
  • +A -A

    به‌غدا-INA - ئەمنه‌ سەلامی
    دوێنێ، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامدا ١١ تیرۆریست لەسەر ئاستی سەرکردایەتی جیاواز لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا دەستگیرکران.
    سەباح ئەلنوعمان، وتەبێژی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو تیرۆریستانە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم دەستگیرکراون گەیشتە 11 تیرۆریسته‌ و لە ئاستی سەرکردایەتی جیاوازدان، و بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر دەستگیرکراون”.
    ڕوونیشیکردەوە كه‌هەماهەنگی نێوان دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەزگای هەواڵگری لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بە خێرایی زیاتر بەرەوپێشچوون دەچێت، ئەمەش بووەتە هۆی بەدەستهێنانی سەلامەتی لە ناوچەی جیاکردنەوەی سنوورەکانی هەرێم و ناوەند".
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌له‌ماوەی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنی هاوبەش له‌نێوان دەزگاکە و هەرێم لە ناوچەی جیاکردنەوەی سنوورەکانی ناوەند و ناوچەکە ئه‌نجامدراوه‌، کە تێیدا کۆمەڵێک کۆگا دۆزرایەوە و بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراق تێکشکێنران".
    هه‌روه‌ها وتی" ئەو هەماهەنگییە بەرز و کاری هاوبەش لەگەڵ هەرێم ڕاستەوخۆ بووە هۆی بڕینی ڕێگای تیرۆریستان و ئازادی هاتوچۆیان، وجەختیشیکردەوە كه‌ئۆپەراسیۆنەکانی ده‌زگ
    اكه‌ لە ناوچانە سه‌خته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن کە چەتە تیرۆرسته‌كان بەکاریدەهێنن بۆ خۆش شاردنەوە و ئه‌نجامدانی کردەوەی تیرۆریستی”.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" زانیاری هەواڵگریی ورد و ئۆپەراسیۆنە چالاکە بەردەوامەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بووە هۆی ئەمنیەتی ناوچەکان و نەهێشتنی هەر هەوڵێکی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ناوچەکە".