بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو خستەڕوو.
بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تیایدا هاتووە کە سبەی ڕۆژی چوارشەممە ساف وگەرم دەبێت وپلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش ساف و گەرم دەبێت و تەپوتۆزیش بەرزدەبنەوە و پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی هەینیش ساف و گەرم دەبێت و تەپوتۆزیش دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕۆژی شەممەی داهاتووش بەگشتی ساف وگەرم دەبێت پارچە هەوریش لەناوچەکانی باکوور دروست دەبن وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.