ئەنجومەنی ئەمینداران IMN لەگەڵ عبادی ڕۆڵی ڕاگەیاندنیان لە هەردوو بواری کۆمەڵگەیی و سیاسیدا تاووتوێکرد

سیاسی
  • 16-07-2024, 10:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عبادی ڕۆڵی ڕاگەیاندنیان لە ژیانی کۆمەڵگەیی و سیاسیدا تاووتوێکرد.
    لەدیدارێکی نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عبادی  گفتووگۆکرا دەربارەی هەنگاوە کردەییەکانی بواری پیشەیی و دارایی و کارگێڕی کە کاری لەسەردەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی بەگوێرەی ئەو پڕنسیپ و پێوەرانەی کە بۆی ئامادەکراون.
    هەروەها عبادی لەدیدارەکەدا ئاماژەی بەڕۆڵی ڕاگەیاندن کرد لەهەردوو بواری کۆمەڵگەیی وسیاسی و بەرەنگاربوونەوەی هەموو شێوازەکانی چەواشەکردن و گومڕاهکردن.