عێڕاق دانووستانەکانی بۆ ئەندامێتی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دەستپێدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 16-07-2024, 10:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری بازرگانی سەرۆکی تیمی عێڕاق تایبەت بە ئەندامێتی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ئەسیر داود غرێری ڕایگەیاند کە دانووستانەکانی ئەندامێتی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دەستپێکردووەتەوە.
    بەیاننامەی وەزارەت لەسەرزاری بەڕێوەبەری  گشتی فەرمانگەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان ریاز فاخیر هاشمی کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تیایدا هاتووە کە تیمەکانی دانووستکاری عێڕاقی کۆبوونەوەکانی خۆی بۆئامادەکاری  ئەندامبوون لە بارەگای ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی لەشاری جنێف دەستپێکردووە.
    هاشمی وتیشی کە کۆبوونەوەی ئامادەکاری یەکەم لە بارەگای ڕێکخراوەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ئەندامێتی و شارەزایانی ڕێکخراوەکە بۆ کاڵاکان و خاوەندارێتی هزری بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندی ئابووری وئەندامێتی دانووستکاران لەنوێنەرانی وەزارەتەکانی عێڕاق و هەرێمی کوردستان گرێدراوتیایدا باس لە گرنگترین دۆسیەکان کرا کە عێڕاق پێشکەشی کردبوون.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە لە کۆبوونەوەی فەرمی سێیەمی تیمی کارکردنەکە بەسەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی پوختەیەک دەربارەی دۆسیەکان و بەڵگەنامەکانی لێژنەی نیشتیمانی ئەندامبوون تاوتوێدەکرێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە ئەمەیەکەمین جارە کە تیمی ئەندامبوونی عێڕاقی بگاتە ئەم ئاستە لە شارەزایی لە بواری دانوستاندندا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆزە ئاڵۆزەکانی ئەندامبوون لەم ڕێکخراوە.