بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی، ڕاگهیاند کە پلانی وەزارەت بۆ سەردانی عاشورا بریتی بووە لە 4 میحوەری خۆپارێزی و پێنجەم بۆ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانه و 100 تیمی تایبهت بهم خزمهتگوزاریانهوه ئهركه جیاوازیهكانیان جێبهجێ دهكهن.
حەسناوی لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعراقییە نیوز كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی وهریگرتووه، ڕایگەیاند: پلانی وەزارەتەکەی چەندین میحوەر لەخۆدەگرێت، یەکەمیان خۆپارێزییە لەڕێگەی 35 تیمی چاودێرییەوە، کە چاودێری خۆراک و شلەمەنیەکانی وەک ئاو و شەربەتەکان دهكهن کە پێشکەشی سەردانکەران دەکرێن و نمونەیان بۆ پشکنین وەردەگرن، دووەمیان هۆشیارییە لەڕێگەی 30 تیمی گەڕۆکەوە کە ڕۆڵی هۆشیاری دەگێڕن لەڕێگەی دابەشکردنی بڵاوكراوهكان بەسەر سەردانکەران، و کاروانەکانی حوسێنی، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هەمووان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "میحوەری سێیەم لەڕێگەی 35 تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مۆبایلەوە جێبەجێ دەکرێت کە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بە حاڵەتە تەندروستییەکان دەکەن، بەتایبەتی حاڵەتە فریاگوزاریەکان".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی" سەبارەت بە ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، سەرجەم دامودەزگا تەندروستییەکانی پارێزگای کەربەلا، چ سەر بە وەزارەتی تەندروستی بێت یان کەرتی تایبەت، هەموویان لە حاڵەتی ئامادهباشی تەواودان لەڕێگەی پزیشکی و تەندروستی و پەرستارییەوە. ستاف بە درێژایی بیست وچوار کاتژمێر، كار دهكهن ولەلایەن ستافی تەندروستیی پارێزگهكانی دیكهیهوه پشتگیری دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “100 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و 10 ئۆتۆمبێلی یەدەگ دابینکران و لە ناوچە جیاوازەکان و ڕێگاوبانەکانی شاردا جێگیرکران لەسەر بنەمای پلانێکی ڕوون و ورد”.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد كهپلانەکە لە یەکەمی مانگی موحەڕەمەوە دەستیپێکردووە و تا یازدەی موحەڕەم بەردەوام دەبێت و شەوی نۆ تا دەیەمی مانگ دەگاتە لوتکە".