بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەتی ، موحسین مەندەلاوی، پێداگرییان لە گرنگی کاری هاوبەش بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان کرد.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه: "سەرۆکی کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەندەلاوی کرد".
لە میانی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی تاوتوێ کران، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی کردەوەی هاوبەش کرایەوە لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان".
سه ڕۆکی کۆمار جهختی لهگرنگی پتهوکردنی هاوکارییهکانی نێوان سهڕۆکایهتی کۆمار و ئهنجومهنی نوێنهڕان له بواری دانانی یاساکان كردهوه.
لای خۆیەوە، مەندالاوی پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەدواداچوون بۆ ڕەشنووسی یاساکانی پێشکەشکراو لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە بە مەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنیان دەربڕی، وجەختی لەسەر پشتیوانیکردنی بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەرانیش كردهوه.