کەربەلای پیرۆز -INA
ئەمڕۆ دووشەممە، مەزارگەی پیرۆزی ئیمام حوسێن جێگیرکردنی هەزار کارمەند و شەش هەزار خۆبەخشی ڕاگەیاند بۆ ڕێکخستنی جوڵەی ڕوڕهسمی سەردانکەران لە کاتی رۆژی١٠ی موحەڕەمدا.
یاریدەدەری بەرپرسی بەشی پاراستنی نیزام لە مەزارگەی پیرۆزی حوسێن، عەلا عەنبەکی، لهڕاگهیهندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی نوێنەری مهرجعی باڵای ئایینی، شێخ عەبدول مەهدی ئەلکەربەلای، و ئەمینداری گشتی مەزارگەی پیرۆزی حوسێن، حەسەن ڕەشید ئەلعەبایجی، بەشی پاراستنی نیزام پلانێكی تۆكمهی تایبهت بهڕێوڕسهمی یادكردنهوهی سهردانی رۆژی عاشۆرای داناوه بۆ ڕێكخستنی جوڵەی سەردانکەرانی گەیشتن بە مەزاری ئیمام حسێن (سهلامی خوای لێ بێت).
عەنبەکی ئاماژەی بەوەشکرد" پلانەکە بریتیه لە جێگیرکردنی (هەزار) کارمەندی سەر بە مەزارگەی حوسێنی، جگە لە (٦ هەزار) خۆبەخش بۆ ڕێکخستنی جموجۆڵی سەردانکەران، جگە لە بەکارهێنانی نوێترین کامێرای چاودێری بۆ پاراستنی ڕێگاوبان و ناوچەکانی دەوروبەری مەزارگەی پیرۆزی حوسێن، وکاری کامێراکان تەنها بە دەستەبەرکردنی سەردانەکە سنووردار نییە، بەڵکو بۆ شیکردنەوەی وێنەی دابەشبوونی سەردانکەران بەکاردەهێنرێت”.
ههروهها وتی" خزمەتگوزارییەکان بریتین لە جێگیرکردنی ژمارەیەک مەفرەزەی پزیشکی گەڕۆک بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردنی دەستهی تەندروستی و پهروهردهی پزیشکی مەزارگەی پیرۆزی ئیمام حوسێن"، جەختیشیکردەوە كه سیستەمێكی تایبەت دانراوه بەمەبەستی ڕێگریکردن لەفڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بێ مۆڵەت، وتویشی كههەماهەنگی باش لە نێوان مەزارگە پیرۆزەکانی حسێن وعەباس و لایهنه ئەمنییەکانی دیکەی پارێزگاکە ههیه، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە بە تەواوی."