بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستبەکاربوونی محەمەد حهسان لە سوڵتانییەتی عومان وەک نوێنەری تایبەتی نوێی خۆی لە عێراق و سەرۆکی نوێنەرایەتیی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) لە شوێنی جینین هێنیس پلاسشارت ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان - کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە دەڵێت" ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستنیشانکردنی محەمەد حهسان لە سوڵتانییەتی عومان وەک نوێنەری تایبەتی نوێی خۆی لە عێراق ڕاگەیاند و بهسەرۆکی نوێنەرایەتی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی)، لهجیاتی جینین هێنیس-پلاسخارت لە هۆڵەندا دیاكرد وسکرتێری گشتی سوپاسی بلاسخارت كرد بۆ پابەندبوون و سەرکردایەتیکردنی یونامی لهعێراق.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە كهحهسان ئەزموونێکی فراوانی دیپلۆماسی ههیه و زیاتر لە سی ساڵ لە بواری دیپلۆماسی خۆپارێزی و بنیاتنانی ئاشتی و گەشەپێدان ولەم دواییانەدا وەک نوێنەری هەمیشەیی سوڵتانییەتی عومان له نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک (له ساڵی ٢٠١٩ەوە)کاری کردووە، و پێش ئەوەش، ئەرکی جۆراوجۆری لە وەزارەتی دەرەوە لە مەسقەت وەرگرتووە، لەوانە جێگری وەزیری کاروباری دیپلۆماسی بە وەکالەت (٢٠١٦)، سەرۆکی دادگا (٢٠١٥)، و بەرپرسی نووسینگهی سهرۆك وەزیران (٢٠١٢).
ئاماژەی بەوەشکرد" لە نێوان زۆرێک لە پۆستە باڵاکاندا، حهسان پۆستی باڵیۆزی نائاسایی و تەواوی دەسەڵاتی سوڵتانییەتی عومان لەڕووسیای فیدارڵ وهریگرتووه و لە هەمان کاتدا بووه بهباڵیۆزی غەیرە نیشتەجێی لە بیلاڕووس، ئۆکرانیا، ئەرمینیا و مۆڵدۆڤای، هەروەها پێشتر حهسان پۆستی جێگری هەمیشەیی سوڵتانییەتی عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەرگرتووە و پێش ئەوەش پۆستی جێگری هەمیشەیی عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ وەرگرتووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" حهسان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی واشنتۆن لە سیاتڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستهێناوە، بڕوانامەی ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سانت جۆن لە نیویۆرک لە ئەمریکا بەدەستهێناوە وو بڕوانامەی دکتۆرا لە ئابووری لە زانکۆی دەوڵەتی مۆسکۆ بۆ ئابووری و ئامار و زانیاری (MESI) لە مۆسکۆی ڕووسیا بهدهستهوههێناوه، و زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، نەرویجی و ڕووسی دهزانێت.