بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری کرد وتێدا گرنگترین بڕیارەکان پەیوەست به بواری ئابووری خرانهبهر باس ولیكۆڵینهوه، ههروهها كاركردن لە چوارچێوەی دیاریکەرە بنەڕەتییەکانی چاکسازی دارایی و کارگێڕیدا کە لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووه.
ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبوونەوەکە میوانداری کۆمەڵێک بازرگانى تایبەتمەند لە پیشەسازییە نەوتییەکانى کرد، وسودانى جەختى لە پاڵپشتى حکومەت بۆ کەرتی تایبەتى چالاک کردەوە، و باوەڕى حكومهت بە تواناکانى بۆ پاڵپشتى ئابورى عێراق لە ڕێگەى ڕەخساندنى هەلی کارەوە و دروستکردنی پیشەسازییەکی نیشتمانی کە پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی دابین بکات.
سهرۆك وهزیران وتی" هەنگاوی کرداری هەن بۆ گەیشتن بەو پاڵپشتییە، چونکە تاکە بژاردەی حکوومەتە لە دابینكردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان، و جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییەکان، لە جێبەجێکردنی پرۆگرامی حکومەتدا. ”
سودانی جەختی لە پێویستی پابەندبوونی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران کردەوە، بەمەبەستی فراوانکردنی چاودێریکردنیان لەم کەرتەدا و زیادکردنی ژمارەی کەسانی بیمەکراو، ههروهها گرنگی ئەنجامدانی چاکسازی ڕاستەقینە و ئاراستەکردنی سەرچاوەکان بە ئاراستەیەکی دروستدا روونكردهوه بۆ ئەوەی بەردەوام نەبن لە پشتبەستن بە داهاتی نەوت وەک تاکە سەرچاوەی داهات و پێداویستییەکانی بودجەی کارکردن و وەبەرهێنان جێبەجێ بکەن.
ڕاگهیهندراوهكه ئاماژە بەوەکردووه كهئەنجومەن تاوتوێی کارەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی (24573 لە ساڵی 2024)ی کرد كهتایبهتن به دیراسهكردنی ئابووریی نەوت و گاز لە وڵاتدا، لهگهڵ دیاركردن و پەسەندکردنی پیشاندانی تێچووی ڕاستەقینە بەدرێژایی زنجیرەی بەها، بەپێی بناغە ئابوورییەکان.”
ئاماژەی بەوەشکرد لە میانەی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا میکانیزمێک بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بدۆزرێتەوە کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا زیادبکات، هەروەها وردبینی بکرێت لە بڕی ئەو وەرگیراوانەی نەوت کە بۆ کارگە و تاقیگەکان ئامادەکراون لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە، هەروەها بە زانینی بڕی پشتگیری ئێستا بۆ كارگهكان، و بڕی سوودی بەدەست هاتووی لێیەوە، جگە لە هەڵسەنگاندنی تاقیگەکان بەپێی توانای بەرهەمهێنان، بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە و ڕادەی پابەندبوون بە کۆنتڕۆڵەکان.”
هەروەها بڕیاردرا کە ئەو پاڵپشتییەی حکومەت پێشکەشی کۆمپانیاکان دەکات لەسەر بنەمای بەرهەمەکان و ژمارەی کرێکارانی گەرەنتیکراو و توانای کارگەکە بۆ هەناردەکردنی بەپێی میکانیزمێکی دیاریکراو بێت، بۆ ئهم مهبهستهش لیژنەیەک پێکهێنرا کە لە وەزارەتەکانی نەوت و پیشەسازی و دەسەڵاتی وەبەرهێنان و ئاسایشی نیشتمانی بۆ بەدواداچوون بۆ کاری کارگەکان و پشتڕاستکردنەوەی زانیاریەکان، هەروەها بڕیاردرا، كهکارگەکانی خشت ماوەی ساڵ و نیوێکیان پێدرێت بۆ ئهوهی پشتبەستنیان بە نەوتی ڕەشەوە بگۆڕن بۆ گازی شل”.