بهغدا-INA
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی ئەمڕۆ دووشەممە جەختیان لەسەر پێویستی یەکخستنی هێزە سیاسییەکان و پشتیوانیکردن لە چاکسازی و ئاراستە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێرداوە، ڕاگهیاندووه" قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی، کۆبووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لهدۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی وڵات کردا، هەروەها کۆمەڵێک فایل و بابەتی پەیوەست بە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات تاوتوێ کران".
ههردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی هێزە سیاسییەکان بۆ یەکخستنی هێز و پاڵپشتیکردنی چاکسازی و ئاراستە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت کردهوە بۆ پاشتركردنی رهوشی هاووڵاتی و پتەوکردنی بناغەکانی دەوڵەت".