سەرۆک کۆمار بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولی ئۆڵۆمپیاد لەباریس بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستە دەکرێت

سیاسی
  • 15-07-2024, 14:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بانگهێشتنامەیەکی بۆ بەشداریکردن لەڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد لەپاریس پێگەیشت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی لە سەرۆکی فەڕەنسی ئیمانوئێل ماکڕۆن و سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی تۆماس باخ پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی کردنەوەی گەمەکانی ئۆڵۆمپیاد کەهەفتەی داهاتوو لە پاریس دەکرێتەوە، ڕوونیشی کردەوەکەسەرۆک کۆمار لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێڕاقی عەقیل مفتن کە بانگهێشتنامەکەی ڕادەستکرد.
    سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکان بۆ وەرزشوانانی عێڕاقی تاکو لە ئۆڵۆمپیاد سەرکەوتن  بەدەستبهێنن.
    لەلایەن خۆشیەوە عەقیل مفتن پوختەیەکی دەربارەی ئامادەسازیەکانی وەرزشوانانمان پێشکەش کرد بۆ بەشداریکردن لەئۆڵۆمپیاد و سوپاسی سەرۆک کۆماریشی کرد بۆ گرنگیدانی بە وەرزش و وەرزشوانانی عێڕاقی.