بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان درێژکردنەوەی تۆماركردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تا پێنجشەممەی داهاتووی ڕاگەیاند.
جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا ماوەی وەرگرتنی لیستی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدی تاک و کاندیدی پێکهێنەر سێ ڕۆژ درێژبکرێتەوە تا کۆتایی ڕۆژی دەوامی فەرمی لە ١٨ی تەمموز کە دەکەوێتە پێنجشەممەی داهاتوو.