لەهەموو تەمەنەکان ... منداڵانی بەغداد بەشداری لە زیندووڕاگرتنی ڕێوڕەسمی حوسەینی دەکەن

ناوخۆ
  • 15-07-2024, 13:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کاروانەکانی حوسەینی بەبەشداریەکی چڕی منداڵان لەهەموو تەمەنەکان  بەڕێوەدەچێت کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە سەردانیکاران دەکەن و خۆراک و خواردنەوەیان پێشکەش دەکەن ، هەروەها نمایشی جەنگی تەفی ئازاربەخش دەکەن.
    سەرپەرشتیاری کاروانی ئازادی عەلی ڕەمەزان دەڕاجی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە منداڵانمان لەسەر خۆشەویستی پێغەمبەرو ئالوبەیتەکەی پەروەردەکراون هاوخەمی خۆیان دەردەبڕن بۆ پاڵەوانێتیەکەی ئیمامی حوسەین سەلامی خودای لێبێت.
    منداڵی زرنگ محمد جەواد ئەحمەد کە تەمەنی 6 ساڵە ولە کاروانی داد بەشدارە : باوکم لە خزمەتگوزارانی ئیمامی حوسەینە سەلامی خودای لێبێت، هەروەها لەیس ئەحمەد کە تەمەنی 8 ساڵە دەڵێت ئێمە لەسەر خۆشەویستی پێغەمبەر د.خ و ئالوبەیتە پاکیزەکانی پەروەردەکراوین ودەرگاکانیشمان کراوەن بۆ بەڕێوەبردنی ئەنجومەنەکانی فاتیحەخوێنی بۆ ئەم بۆنە دڵتەزێنە.