بەغداد/ INA نەساڕ حاج
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی مزهڕ محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوە کە گۆڕینی مۆرکی کۆمپانیا زەرەرمەندەکان بۆ کۆمپانیای پشکدار قەڵبەزەیەکی جۆری دەنێت لە چالاککردنی بەرهەمی حکومیدا.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کە حکومەت پڕنسیپی کارکردنی بەمادەی 35 لەیاسای کۆمپانیا گشتیەکانی ژمارە 22 ی ساڵی 1997 کاراکردووە بۆ گۆڕینی مۆرکی ئەوکۆمپانیایانەی لەبەر مایەپووچ بوون ڕاوەستاون بۆ کۆمپانیای پشکدار.
وتیشی ئەم ڕێکارە لەبەر پڕنسیپی هاوبەشی لەنێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەت و چالاککردنی کۆمپانیاکان و پەیکەرکردنەوەی ئەوکۆمپانیایانە دێت بۆ ئەوەی بتوانن کێشەکانیان تێپەڕێنن و ببنە کۆمپانیای بەرهەمهێن و قازانج بکەن.
هەروەها ساڵح وتیشی ئەم ڕێکارە قەڵبەزەیەکی جۆری بەرپادەکات لە پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانی حکومی بە تێڕوانینێکی نوێوە بۆ هاوبەشی هەردوو کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی.