به‌غدا-INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند کە ژمارەیەک تیرۆریست لە ئۆپەراسیۆنێکی دیاریکراودا لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین کوژراون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" له‌دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە سەرکەوتووانەی لە قەزای قەرە هەنجیر لە ڕۆژهەڵاتی کەرکوک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامدا ئەندامێکی باندە تیرۆریستییەکانی داعش کوژرا ویه‌كێكش ده‌ستگیركرا وله‌دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی ڕایگه‌یاند كه‌مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش له‌چیاكانی په‌له‌كان له‌كه‌رتی ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌یه.
بە هەماهەنگی لە نێوان دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ئاسەییشەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها بە سەرپەرشتی و بەدواداچوون و پلانی شانەی ئامانجکردنی ئاسمانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بەکارهێنانی سەرچاوە تەکنیکیەکان، هه‌ڵۆیه ئاسمانییەکان به‌ڕێگای فڕۆکەکانی F_16ی ئه‌و مۆڵگه‌ی تیرۆرستان به‌ته‌واوی به‌سه‌ریاندا خاپوركرا وله‌ناوبردرا.
هه‌روه‌ها وتی: یەکە ئەمنییە جیاوازەکانمان بە ڕۆحی یەک تیم بەردەوام دەبن لەم کارە قارەمانانەی خۆیان لە سەرانسەری هەموو ناوچەکانی وڵات‌دا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ بەدواداچوون وچاودێریكردنی ئەو توخمە تیرۆریستییە شکستخواردووانەی کە هیچ شوێنێکیان لەسەر خاکی عێراق نابێت.