به‌غدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی ١٥ تۆمەتباری بە پێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر لە بەغدا ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەوە بەشێکە لەو هەوڵە ئەمنییە بەردەوامەی کە هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەکانی هەوڵی هەواڵگری لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسانی دەرەوەی یاسا لە ناوچەکانی بەرپرسیارێتی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، لە ناوچەکانی (شوعله، غەزالیە، گەڕەکی جامیعە، یه‌رموک، شاری سەدر ، شەعب، ڕاشیدیە، ئوم الکوبه‌ر و ئەلغەزال) لەئه‌نجامدا 15 تۆمەتبار دەستگیرکران.
هه‌روه‌ها وتی" تۆمەتباران بەپێی پێویست ڕەوانەی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان کرابوون".