بەغداد/ INA
وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پاشکۆی گرێبەندی ڕاوێژکاری و پاشکۆی دروستکردنی فڕۆکەخانەی ناسڕیەی لەگەڵ دووکۆمپانیای تورکی و چینی واژۆ کردووە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان عەباس سەباڕ بەیزانی هەستا بە واژۆکردنی گرێبەندێکی ڕاوێژکاری پڕۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی ناسڕیەی نێودەوڵەتی لەگەڵ کۆمپانیای کیکلوب و هارتزی تورکی بۆ دیزاینکردن و ڕاوێژکاری، و پاشکۆی گرێبەندی دروستکردنی فڕۆکەخانەی ناسڕیەی نێودەوڵەتی لەگەڵ کۆمپانیای CSCECچینی.
بەیزانی جەختیلەوەکردەوەکە هەردوو گرێبەندەکە بەفەرمانی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس سەعداوی واژۆکراوە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ خێراکردنی دروستکردنی فڕۆکەخانەی ناسڕیەی نێودەوڵەتی بەپێی ئەوخشتەیەی بۆی دانراوە.
بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لەکۆمپانیای گشتی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان تەها خالد ئیسماعیل ڕوونیشی کردەوەکە بەشی یاسایی هەستاوە بە ئامادەکردنی پاشکۆی هەردوو گرێبەندەکە.
هەروەها وەزیری گواستنەوەش لەچواری مانگی تەمموز سەردانێکی کرد بۆ فڕۆکەخانەی ناسڕیە و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ کۆمپانیا چینیەکەوبەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکە بۆ لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکانی هەمبەربەم پڕۆژەیە.