کەشناسی عێڕاق .... تۆزوخۆڵ هەڵدەستێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 15-07-2024, 10:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە  کە سبەی ڕۆژی سێشەممە لەبەرزاییەکاندا ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست هەندێک بەرزدەبنەوە، بەرزترین پلەی گەرمیش لە بەسڕە تۆماردەکرێت کەدەگاتە 48 پلەی سیلیزی وکەمترینیش لە دهۆک تۆماردەکرێت  کەدەگاتە
    41 پلەی سیلیزی وبەغداش 46 پلەی سیلیزی تۆماردەکات.
    ڕۆژی چوارشەممەش لەناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوەو تۆزۆزیش هەڵدەستێت.
    ڕۆژی پێنجشەممەش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن و لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور بایەک هەڵدەستێت کەدەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی تەپ وتۆز.
    ڕۆژی هەینی داهاتووش لەناوچەی باشوور ساف وگەرم دەبێت پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوەو لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور لەکاتی ڕۆژدا بایەک هەڵدەکات کەدەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تەپوتۆز.