سەید حەکیم بۆ باڵیۆزی ئەمریکی جەخت دەکاتەوە سەر گرنگی کۆتایهێنان بە دۆسیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 15-07-2024, 10:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی نیشتیمانی سید عەماڕ حەکیم بۆ باڵیۆزی ئەمریکی ئەلینا ڕۆمانۆسکی جەختیکردەوە سەرگرنگی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
    سەیدحەکیم لەبەیاننامەیەکدا کە  بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا  وتی ئەمڕۆ پێشوازیمان کرد لە باڵیۆزی ئەمریکی لەعێڕاق ئەلینا  ڕۆمانۆسکی وپێکەوە باسمان لەپەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان عێڕاق و ئەمریکاکرد.
    حەکیم لەدیدارەکەدا گرنگی کۆتاییهاتنی دۆسیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خستەڕوو، و داواشیکرد کە پەیوەندیەکی دووقۆڵی لەنێوان عێڕاق و هەندێک لەوڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ دابینکردنی بەرژەوەندیەکان و پاراستنی سەروەری.
    ڕوونیشی کردەوە کە ئەم سەقامگیریەی کە هەنووکە لەئارادایە لە سەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی پاش قوربانیدانەکانی عێڕاقیەکان دەستەبەربووە.
    هەروەها پێداگریمان کرد لەسەر ڕاگرتنی جەنگی سەرغەزرەکەپێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لەمبارەیەوە لەئەستۆ بگرێت.