بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان دیاریكرد كە ئارەزووی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا هەیە.
كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە: دوا وادەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكانی هاوپەیمانی و حزب و كاندیدی تاك و كاندیدی پێكهاتە كە ئارەزووی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی كوردستان دەكەن تا كۆتایی هاتنی كاتی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی دووشەممە15-7-2024.