بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، بۆ ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندن جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە پاراستنی شوناسی رۆشنبیری عێراقی كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە : شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئومەنای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بە سەرۆكایەتی سائیر غانمی كرد، ئاماژەی بەوەدا كە شاندەكە پێداچوونەوەی بە كارەكانی تۆڕەكەدا كرد و بە ڕۆلی گەورەیان بۆ جێ بەجێكردنی ئامانجەنیشتمانیەكەیان،بەپاراستنی پیشەی میدیای وبەدابینكردنی هەموو ئەوانەی بەسوودن بۆ كۆمەڵگەی عێراقی بە شێوەیەكی بابەتیانە، بە شێوەیەك كە خزمەت بە گەلی عێراق بكات بە هەموو مەزهەبە جیاوازەكانیانەوە”.
بەگوێرەی بەیاننامەكە شێخ خەزعەلی جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن، كە بە كارێكی پیرۆزی زانیوە، بۆ پاراستنی شوناسی ڕۆشنبیری عێراقی، میراتی نەتەوەیی و مێژووی عێراق لە هەموو لایەنە هونەری و ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و سیاسییەكانەوە، هەروەها گرنگیی بەرەنگاربوونەوە هەموو جۆرە گەندەڵییەك لە دامەزراوە میدیاییەكان.
نووسینگەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە شاندە سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵی شێخ خەزعەلی دەربڕی، كە پاڵپشتی میدیا و هێزی نیشتمانی گەنجی كردووە، كە بووەتە بەشێكی جەوهەری لە بنیاتنانی كۆمەڵگەی عێراقی.