بەغدا - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری لاوان قاسم زاڵمی، دەركردنی گشتاندنی پشتڕاستكردەوە بۆ پشتیوانیكردن لە بەهێزكردنی گەنجان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم بەشداریكردنە بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانی و ڕەوایە و ڕووداوێكی مێژوویی بێ وێنەیە .
زالمَی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاشیگەیاند: شەڕ دژی گەندەڵی یەكێكە لە كارە لە پێشینەكانی بەرنامەی حكومی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە بەشداری هەموو لایەك لە فەرمانگە و وەزارەتەكان و لایەنە كەرتییەكان.
ئاماژەی بەەشكرد : گشتانێك دەرچوو بۆ ئەوەی لاوان بتوانن بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بكەن و ڕوونكردنەوەی چۆنیەتی چاودێریكردنی كەیسەكانی گەندەڵكار و گواستنەوەی دۆسیەكانی بۆ دەستەی دەستپاكی یان لایەنەكانی تر كە بەرپرسیارن تر لە نەهێشتن و سەركوتكردنی گەندەڵیدا.
هەروەها ووتیشی : بەشداری هاووڵاتی یان گەنجی عێراقی لە چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنی گەندەڵی لە دامودەزگاكانی حكومەت و لایەنە كەرتییەكان بە بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانی و شەرعی و مرۆیی و هاوژیانی لە نێوان كۆمەڵگەی عێراقی و حكومەت و كابینەی وەزاری و دەستەكان و لایەنەكان كە سەر بە وەزارەت و پارێزگاكان نین.
دووپاتیشی كردەوە : ئەم دەستپێشخەرییە ڕووداوێكی مێژوویی و گرنگە كە بەتەواوی بێ وێنەیە لەو ڕووەوە كە گەنج یان هاووڵاتی عێراقی نزیكە لە بڕیاردەرەكان و بەشدارە لە ئاشكراكردنی كەیسەكانی گەندەڵی لەلایەك و لە ڕێگەی گەیاندنی بیرۆكە و خواستەكانی خۆی لەپەنجەرەی بیرۆكەی لاوانەوە .