پرسەنامەی سەرۆكی هەرێم بەهۆی شەهید بوونی كارمەندێكی ئاسایش بەدەستی تیرۆرستانی داعش

ناوخۆ
  • 14-07-2024, 19:20
  • +A -A

    هەولێر - INA
    پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم پێشكەش بە خانەوادەی كارمەندی ئاساییش خوالێخۆشبوو جوامێر عەزیز ڕەشید دەكەم كە بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعشدا لە قەرەهەنجیر شەهید بوو.
    لە دڵەوە هاوسۆز و هاوخەمی خانەوادە و كەسوكاریانم، لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و مهیرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت، هەروەها هیوای سەلامەتی و زووچاكبوونەوە بۆ هاوكارە بریندارەكانی دەخوازم.
                                                                                                               نێچیرڤان بارزانی


                                                                                                        سەرۆكی هەرێمی كوردستان


    2024/7/14