بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتی ڕێنمایی دا کە منداڵانی توشبوون بە نەخۆشی لە نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان لە چوارچێوەی پاراستنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی وەزارەت خەرجیەکانیان لەخۆ دەگرێت.
وەزارەتی کار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ "ئەحمەد ئەسەدی " وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی نەخۆشخانەی منداڵانی لە شاری پزیشکی بە یاوەری سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی،و سەنتەری ناسنامەی مرۆیی، کە یەکێکە لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی بەسەر کردەوە، و لەمیانی سەردانەکەیدا " ئەسەدی " لە نەخۆشەکانەکە چاوی بەژمارەیەک منداڵی نەخۆش کەوت و بەبۆنەی ڕۆژی منداڵانی عێراقەوە هاوکاری و دیاریی پێشکەش کردن.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- "ئەسەدی " ڕێنماییدا کە هەموو ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان خەوێندراون و تووشی نەخۆشی جۆراوجۆری بونەو چارەسەرنەکراون و نەخۆشیەکانیان درێژخایەنەنن لەچوارچێوەی مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەستەبەر بکرێن .
وەک "ئەسەدی" ئاماژەی پێدا کە ئەم نەخۆشخانەیە بەردەوام پێویستی بە هاوکاری هەیە، و لەسەر ئاستی حکومەت و لەڕێگەی بودجەوە وەزارەتی تەندروستی بەگشتی هاوکارە، بۆیە داواشی لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسانی دەوڵەمەندکرد کە توانای پێشکەشکردنی هاوکارییان هەیە، گرنگی بەو نەخۆشخانەیانە و ئەونەخۆشانە بەدەن کەتیایدا چارەسەر وەردەگرن،بەتایبەتی ئەم منداڵانە کە بەدەست نەخۆشییە مەترسیدارە جۆراوجۆرەکانەوە دەناڵێنن.