لە ساڵیادی شۆرشی 14ی تەمموز سەرۆکایەتی کۆمار جەخت لەسەر گرنگی هەنگاونان بۆ بەرەو پێشەوەچوونی سیستەمی دێموکراتی دەکاتەوە

سیاسی
  • 14-07-2024, 15:38
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،سەرۆکایەتی کۆمار جەخت لە گرنگی هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەگەڵ سیستەمی دیموکراسی و کارکردن بۆ گەیشتن بە هاوبەشی نیشتمانی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراقدا دەکاتەوە.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ بەبیر گەلەکەمان دێنینەوە کە لە ساڵڕۆژی شۆڕشی 14ی  تەمموز و دامەزراندنی سیستەمی کۆماری لە وڵاتەکەماندا بەڕێوەبردنی سیستەمی حکومڕانی و دەسەڵات لەسەر بناغە دیموکراسی و دەستوور ئەمەی پەسەند کردووە.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەکەدا ،جەخت لە گرنگی هەنگاونان بۆ بەرەو پێشبردنی سیستەمی دیموکراسی و کارکردن بۆ بەدیهێنانی هاوبەشی نیشتیمانی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراق بەبێ جیاوازی و دوورخستنەوە دەکاتەوە،هەروەها بەشداریکردنی کارا لە پرۆسەی سیاسیدا بە شێوەیەک کە ئیرادەی گەل  بەهێزتر بکات،لەگەڵ ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت و تایبەتمەندی لە بڕیاردان،و نەردەوام بوون بۆ  بنیاتنانی دەوڵەتی ئازاد کە کەرامەتیان پارێزراو بێت ، هەروەها چەسپاندنی ئەزموونی دیموکراسی و چەسپاندنی ئازادی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان.